کۆنفرانسی زانستی نێوەدەوڵەتی
"مەلا عەبدولرەحمانی گەورەی پێنجوێنی"
كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی عه‌لامه مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی به‌ڕێوه‌چوو
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ١٥/٦/٢٠١٩، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. یوسف گۆران" وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، "د. هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر" پارێزگاری سلێمانی، "زانا ره‌حمان" قایمقامی قه‌زای پێنجوێن و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سه‌رۆكی زانكۆكانی كوردستان، كاربه‌ده‌ستانی حكومی، كه‌سایه‌تییه سیاسی و رۆشنبیرییه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو توێژه‌ر و میوان، كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی(عه‌لامه مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی)، كه كاری هاوبه‌شی سه‌نته‌ری ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران و قایمقامی قه‌زای پێنجوێن بوو، ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.... درێژە...
به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ سازدانی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستیی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆ له‌باره‌ی بیر و به‌رهه‌م و ده‌ستخه‌ته‌كانی عه‌للامه مه‌لاعه‌بدولره‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی كه بڕیار وایه له ناوه‌ڕاستی ساڵی دادێ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی قه‌زای پێنجوێن له پێنجوێن ببه‌سترێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٨-١٢-٢٠١٨ شاندێكی لیژنه‌ی راوێژكاریی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆ له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن زانا ره‌حمان قائیمقامی پێنجوێن و هێمن ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ناڵپارێز و فارووق ره‌سوول یه‌حیا سه‌رۆكی ناوه‌ندی كوردستان..... درێژە...