كۆنفڕانسی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی "مه‌لاعه‌بدولره‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی" به دروشمی: مه‌لاعه‌بدولره‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی عه‌للامه‌یه‌كی ئه‌وسا و سه‌رمه‌شقێكی ئێستا ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران پڕۆژه‌ی یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی زانستیی خۆی، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ قائیمقامییه‌تی قه‌زای پێنجوێن، تایبه‌ت به ڕوانین و به‌رهه‌م و ده‌ستخه‌ته‌كانی عه‌للامه مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی یه‌كێك له زانا هه‌ره دیار و به‌رچاوه‌كانی پێنجوێن و كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م كۆنفڕانسه نێوده‌وڵه‌تییه كه بڕیار وایه له ڕۆژانی 15و16/ 6 / 2019 له قه‌زای پێنجوێن به‌ڕێوه‌بچێت، یه‌كه‌مین پڕۆژه‌ی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆرانه له‌و شاره‌دا و به ئامانجی زیندووكردنه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و زانا گه‌وره‌یه‌ی كورد و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌ستخه‌تانه‌ی ناوبراو و لێتوێژینه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمییانه و خوێندنه‌وه‌ی هزر و ڕامانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی بیروڕوانینه‌كانی به دیدێكی واقیعییانه ده‌بنه ئامانجی سه‌ره‌كیی كۆنفڕانسه‌كه. مه‌لاعه‌بدولره‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی 1834-1901 له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و جیهانی ئیسلامی‌دا زانایه‌كی به‌رجه‌سته و دیاره و به‌شی هه‌ره زۆری به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ر ده‌ستخه‌تن و ساغنه‌كراونه‌ته‌وه و دوو به‌رهه‌می له زانكۆی ئه‌زهه‌ری میسردا به ده‌رس ده‌خوێندرێن. حێی باسه ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران بۆ پاراستن و ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووس، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زراوه و تا ئێستا زیاتر له ده كتێبی چاپكردووه و به سه‌دان ده‌ستخه‌ت و به هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌باره‌ی كورد و كوردستانه‌وه كۆكردۆته‌وه. --------------------------------------------------- المؤتمر العلمي الدولي العلامة الكبير الملا عبد الرحمن البينجويني تحت شعار: الملا عبد الرحمن الكبير البينجويني علامة العصر وقدوة الحاضر
يقوم مركز مخطوطات جامعة سوران بالاشتراك مع قائمقامية قضاء بينجوين بعقد مؤتمرهِ العِلمي الأول بخصوص العلامة الكبير الملا عبد الرحمن البينجويني ورُؤاه وإنتاجاته العلمية، وآثاره المنشورة والمخطوطة ودراستها. فهو أحد كبار العلما‌ء البارزين المشهورين في كوردستان والعالم الإسلامي. |