١. زیندووکردنەوەی بەرهەم و کەلەپووری زاناین و ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەم و کەسایەتییە کاریگەرەکانی ناو مێژووی زانست و زانیاریی کوردستان. ٢. ساغکردنەوەو توێژینەوەی دەستخەتی زانایانی کورد، بە تایبەت کۆکردنەوەی دەستخەتەکانی مامۆستای گەورەو لێکۆڵینەوەیان. ٣. بەیەکەوەبەستنی دوێنێ و ئەمڕۆو کاریگەریی ئەو بەرهەمانە لە سەر دید و روانین و ڕەنگدانەوەیان لەسەر رەفتاری تاک و کۆمەڵگە. ٤. زیندووڕاگرتنی زاناکانمان و خوێندنەوەی زانستی و ئەکادیمییانە بۆ دیدەکانیان. ٥. گریدانی زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانی کوردستان بە دەرەوەی زانکۆ. ٦. خزمەتکردنی بە بواری ئەکادیمی و ڕۆشنبیریی ناوچەی پینجوێن. ٧. ئەم کۆنفڕانسە کارێکی هاوبەشە لە نێوان دوو ناوچەی جیاوازی کوردستان، کە هەردوو قەزای پێنجوێن و سۆران پێکەوە لە کارێکی ئەکادیمی و ڕۆشنبیری دا کۆدەکاتەوە. |