به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ سازدانی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستیی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆ له‌باره‌ی بیر و به‌رهه‌م و ده‌ستخه‌ته‌كانی عه‌للامه مه‌لاعه‌بدولره‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی كه بڕیار وایه له ناوه‌ڕاستی ساڵی دادێ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی قه‌زای پێنجوێن له پێنجوێن ببه‌سترێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٨-١٢-٢٠١٨ شاندێكی لیژنه‌ی راوێژكاریی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆ له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن زانا ره‌حمان قائیمقامی پێنجوێن و هێمن ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ناڵپارێز و فارووق ره‌سوول یه‌حیا سه‌رۆكی ناوه‌ندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی و د.عبدالفتاح حسێن و د.فازڵ مه‌حموود و د.عومه‌ر ئه‌حمه‌د و م.به‌همه‌ن تاهیر مامۆستایانی زانكۆ و ئه‌كادیمیانی شاری پێنجوێن پێشوازیان لێكرا.
شاندی لیژنه‌ی ڕاوێژكاریی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران پێكهاتبوو له به‌ڕێزان د.محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا پێنجوێنی به‌رپرسی لیژنه و د.حسێن عه‌بدوللتیف و د.عومه‌ر ئه‌حمه‌د و م.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی لیژنه.
جێی باسه مه‌لاعه‌بدولره‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی یه‌كێك له زانا هه‌ره دیاره‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌مه و ده‌یان ده‌ستنووس و به‌رهه‌می له بواری جۆراوجۆری زانستی له‌پاش به‌جێماوه و كۆنفرانس ده‌بێته ئامرازی ساغكردنه‌وه و توێژینه‌وه له‌و به‌رهه‌مانه و یه‌كه‌م چالاكیی زانكۆی سۆرانه له شارێكی وه‌ك پێنجوێن. |